ئاسایشی یەکێتی دوو مێردمنداڵ بەبێ تاوان ئەشكەنجە دەدات و یەكێكیان تا بێهۆشبوون لێی دەدرێت

ئاسایشی یەکێتی دوو برای یەکتری کە تەمەنیان ١٢ ساڵ و ١٤ ساڵ بووە، بە تۆمەتێك دەستگیر دەكات و ئەشكەنجەیان دەدات، تەنانەت یەكێكیان تا لەهۆش خۆی چووە، لێی دراوە، كەچی دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەردەكەوێت كە مێردمنداڵەكان بێ تاوانن و پاش ئەشكەنجەدانێكی زۆر ئازاد دەكرێن.

لەمبارەیەوە رەگەز كەمال، ڕێکخەری ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كرد كە باوکی منداڵەکان سکاڵای لەسەر ئاسایشی یەكێتی لە هەڵەبجەی تازە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمار كردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی داتاکانی سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى مافى مرۆڤ و دیموكراسى، له‌ساڵی رابردوو له‌ بنكه‌كانى پۆلیس و ئاسایشى سلێمانی به ‌چه‌ندین شێوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى تۆمه‌تباران دراوه‌ و زۆرترین ئەشكەنجەی تۆمەتبارانیش لە لایەن ئاسایشی یەكێتییەوە لە سلێمانی كراوە.

Back to top button