ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ دوو هێندە بەرزبووەوە

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، بەھۆی بوومەلەرزەکەوە ١٠٣٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٢٠٤ی تریش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شەش شاری هەژاندووە و بەهۆیەوە ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٩ کەسیش برینداربوون.

لەئێستادا تیمەکان و خەڵک بەدوای ئەوکەسانەدا دەگەڕێن کە لەژێر داروو بەردی شوێنە رووخاوەکاندان، و پێشبینیش دەکرێت قوربانی تر بدۆرێتەوە.

Back to top button