ئامانجی دابەشكردنی زەوی بەناوی ئەنفالەكانەوە ئاشكرا دەبێت

((خۆر))-

نیه‌تی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ ئه‌نفال و شه‌هیدان، بۆ مه‌به‌ستی فڕۆشتنی به‌شه‌ بازرگانییه‌كه‌یه‌تی بۆ به‌رپرسه‌ دز و تاڵانچییه‌كانی یه‌كێتیی.

سێ پەرلەمانتاری گۆڕان:

“بەشی پێشەوەی ئەو زەوییانە بڕیارە بدرێ بەکەسوکاری شەھیدان بازرگانیە و بەھاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، لەئێستاوە سەرقاڵی ئەوەن چی بۆ کێ بێت”

بۆ کاک قوباد تاڵەبانی 

* پشتیوانی تەرخانکردنی زەوین بۆ کەس و کاری شەھید و ئەنفال، بەڵام ئەو تاڵانیەی لەم سێ ساڵەدا بەزەوییەوە کراوە، بێ وێنەبوە لە مێژودا و ھیچی بۆ خەڵکی ھەژارو کەسوکاری شەھیدان و ئەنفال و فەرمانبەری شایستە نەبوە.. 

ئێستا کە دەڵێن: زەوی تەرخاندەکرێت بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەپێی یاسا و شایستەیی، کارێکی باشە و پشتیوانین، بەڵام بەداخەوە لە پشت ئەمەوە تەماحێکی گەورە ھەیە وەک ئەوانی دیکە بەشێکی بەناوێ شوێنی بازرگانی کە بەھاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن داگیربکرێت! وەک چۆن بەرپرسان ھەزاران دۆنم زەویان تاڵانکرد و  مەتر مەتر دەیفرۆشن یان دەیکەنە مەخزەن و ھەریەکەی دەدەن بە ٥٠٠ ھەزار دۆلار و بەرەوژوور.

ھەندێک پێشنیار و سەرنج و ڕەخنەیەک

#یەک: بەناوی ئێوەوە، بەرپرسانی یەکێتی پلان و نیەتی دیکەیان ھەیە بۆ ئەم زەویانەی بڕیارە بدرێتە کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان. 

بۆ نمونە ٩٥٨ پارچە زەوی بەناوی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی دابەشدەکرێت، بەڵام داوای تەرخانکردنی ٦١٣ دۆنم زەویدەکرێت! ، بەشی پێشەوەی ئەم زەوییە بازرگانیە و بەھاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، لە ئێستاوە سەرقاڵی ئەوەن چی بۆ کێ بێت، داواکارین ئەم زەویە بازرگانیە، بە کێبرکێی ئاشکرا بفرۆشرێت و ئەو پارەیەش بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ گەرمیان.

بە زەوی گەرمیان چەند کەسێک کرا بە ملیۆنێر، ھیوادارین کەس و کاری ئەنفال و شەھیدان جارێکی تر نەکرێنەوە قوربانی و سوتەمەنی ململانێ، یان موزایەدە بۆ پەردەپۆشکردنی چەندین گەندەڵی گەورە. 

دوو: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا بەبێ تاپۆ و ھیچ ڕێوشوێنێکی فەرمی و یاسایی،  نزیکەی ھەشت ھەزار دۆنم زەویی سلێمانی بە گەندەڵی مەتر مەتر کراو فرۆشرا، تەنانەت شوێنی پارک و باخچەی منداڵانیش فرۆشرا، لە کاتی ھا

Back to top button