ئاوات مستەفا چاودێری نێودەوڵەتی : ڕێنمایی دڵسۆزانەم بۆ گەنجان و مێردمنداڵان ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن پەکەکە هەڵیانخەڵەتێنێت.

((خۆر))-هۆشیار عەلی

لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاوات مستەفا چاودێری نێودەوڵەتی ڕێنمایی گەنجان و مێردمنداڵان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن پەکەکە هەڵیانخەڵەتێنێت و بیانباتە قەندیل .

ئەو چاودێرە نوسیویەتی “دڵنیابن مەبەستم تەنیا رێنماییەکی دڵسۆزانەیە بۆ گەنجە خوێن گەرمەکانی کوردستان کە نەکەونە داوی لایەنێک کە شۆرش و سیاسەتی ئەوان هیچ پەیوەندێکی سیاسی بە ئێمەی کوردانی باشور- هەرێمی کوردستانی عێراقەوە نییە.  جگە لەمەش بە ئەندام بونتان لەم هێزە نەک ئازادی بەدەست ناهێنن بەڵکو ئەو ئازادیەی هەشتانە لەدەستی دەدەن، زمانە کوردیە کەشتان لەوێ ئێکسپایەر دەبێت، چونکە ئەبێ بە زمانی تورکی بدوێن پێموایە ئەمە بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین ئەمە شۆرشی ئازادیخوازی نییە بەڵکو  شاڵاوی کۆت و بەند کردن و داگیرکردنی ناسنامەی مرۆڤ بونتانە”.

Back to top button