ئاوارەکانی شنگال داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن

گۆڤەند سەرکەش -خۆر

بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، ئاوارەکانی شنگال داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن بۆ ناوچەکانیان.

ئاوارەکانی قەزای شنگال داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن بۆ پاراستنی ناوچەکانیان و ڕادەگەیەنن کە متمانەیان بە هێزە سەپێنراوەکانی (حەشدی شەعبی ) و (پەکەکە) نیە ، داوا دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی قەزاکەیان هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی کە پێشتر ئەو هێزە لەوێ بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون، ئەو هێزانەی ئێستا لە شنگالن سەرانە لە خەڵکی ناوچەکە وەردەگرن بەتایبەت ئەوانەی خەریکی بازرگانی و کاری کشتوکاڵین، پێشتریش نەتەوە یەکگرتوەکان داوای کرد ئاوارەکانی شنگال بگەڕێنەوە ناوچەکانیان،
لەمبارەیەوە ( قاسم شەشۆ ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شەنگال بە میدیاکانی راگەیاند، کە خەڵکە گەڕاوەکە خۆی ئەمنیەتی خۆی دەپارێزێت و متمانەیان بەو هێزانە نیە کەلە ئێستادا لەوێن .

Back to top button