ئاوی مەغەزی(تایبەت)چیە؟

لەشی مرۆڤ بەشێوەی ئاسایی لەڕێگەی خواردن و خواردنەوە پێداویستی ئاو، خوێ، شەكر و پڕۆتین وە چەوری پێدەگات، (موغەزی) بریتیە لە شلەی تایبەت كە ئاو بەشی سەرەكی پێك دەهێنێت وە پاكژ كراوە تاوەكو بە دڵنیاییەوە بكرێتە ناو خو٭ێ٭ن لە ڕێگای كانیولا.

پێش پێدانی موغەزی دەبێت نوسراوی سەر موغەزی بخوێنرێتەوە (ناو، بەرواری بەسەرچوونی ، وە دەكرێت بە ڕێگەی وەرید IV بدرێت، چونكە هەندێك موغەزی تایبەت بە شۆردنی برین هەیە) وە دەبێت سەیری ئاوەكە بكرێت بۆ تێبینی كردنی هەر جۆرە تێكچوونی ڕەنگی موغەزی.

لەكاتی ڕوودانی كارەساتی بەهێز وەكو نەزیفی خو٭ێ٭ن، سوتانی زۆر، بێهۆشبون، ووشك بونەوە، هەوكردنی ناو خ٭وێ٭ن، دابەزینی پەستانی خ٭وێ٭ن، دابەزینی ڕێژەی شەكری خوێن دەبێت بەزووترین كات بە ڕێگەی كانیۆلا موغەزی بدرێت بە برین٭دارەكە تاوەكو ژیانی ڕزگار بكرێت.

پێدانی خێرایی موغەزی پەیوەستە بە باری ناجێگیری بریندارەكە، بەڵام بەشێوەی گشتی دەكرێت دوو موغەزی (500) ملم (واتە یەك لیتر) لەماوەی یەك كاتژمێر بدرێت لە منداڵ دەكرێت بڕی (20) ملم/ كگم بدرێت.

جاری وا هەیە كە دوو، سێ، چوار كانیۆلا دادەنرێت تاوەكو زۆر خێرا زۆرتر موغەزی بدرێت.

خو٭ێ٭ن لە دوو بەشی سەرەكی پێكهاتووە :

بەشی شلە كەپێی دەوترێت پلازما (55 – 65%) كە ئاو (90%) پێكدەهێنێت و ماددەكانی تر وەكو پڕۆتین و خوێ و شەكرو چەوری تێدایە.

بەشی دووەم خڕۆكەكانی خ٭وێ٭ن پێكی دەهێنێت كە خڕۆكە سورەكان (99%) و خڕۆكە سپیەكان و خەپلەكانی خ٭وێ٭ن (1%).

ژیانی خڕۆكە سوورەكان بەستراوە بە ڕێژەی خوێ (سۆدیۆم و كلۆر) وە شەكر لەناو خو٭ێ٭ن وە پێدانی شلەی ئاو بەتەنیا لە ڕێگەی كانیۆلا بۆ ناو ڕەگی خ٭وێنهێ٭نەر دەبێتە هۆی هەڵاوسانی خڕۆكە سورەكان و لە ئەنجامدا دەتەقن و مرۆڤ تووشی لەناوچوونی خێراو توندی خڕۆكە سورەكان دەبێت، لەبەر ئەمەیە كە موغەزی بەتەنیا لە ئاو پێك نەهاتووە بەڵكو خوێ (سۆدیۆم و كلۆر) شەكر (گلوكۆز) وە بیكاربۆناتی تێدایە وە ڕێژەی ماددەی ناو موغەزی هەمان ڕێژەی ماددەكەیە لەناو خ٭وێ٭ن.

جۆرەكانی موغەزی كە (بەزۆری بەكاردەهێنرێت) بەپێی ئەو ماددەیەی كە تێیدایە ناو نراوە:

1. نۆرمال سەلاین (Normal Saline , Sodium Chloride): كە خوێی تێدایە بە ڕێژەی (90%) ئەم موغەزییە باشترینە بۆ چارەسەری دابەزینی پەستانی خ٭وێ٭ن كە بەزۆری لە بریندارو نەزیفی خ٭وێ٭ن ڕوودەدات.

2. دكسترۆز D5W : كە شەكری (گلوكۆز) ی تێدایە بەڕێژەی (5%) كە بەسوودە بۆ

چارەسەری ووشك بوونەوەی لەش و دابەزینی ئاستی شەكری خو٭ێ٭ن.

3. ڕینگەر لاكتەیت (RL , Hartman): كە ماددەی (خوێ واتە سۆدیۆم و كلۆر، لاكتەیت، پۆتاسیۆم و كالیسیۆم) ی تێدایە بۆ چارەسەری زیاد بوونی ترشی خ٭وێ٭ن، بەڵام موغەزی (ڕینگەر) واتە بەبێ ماددەی لاكتەیت وە هەروەها كاریگەرە بۆ چارەسەری حاڵەتی شۆك و دابەزینی پەستانی خو٭ێ٭ن.

4. دكسترۆز سەلاین: كە هەردوو ماددەی خوێ و شەكری تێدایە كە بە ڕێژەی جیاواز دروستكراوەو ڕێژەی كەمی بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەر لە منداڵان

Back to top button