ئاکرێ…کێشەی مووچەی کارمەندانی پاککەرەوەی سێ قەزا چارەسەر کراوە.

سەرۆکی شارەوانی قەزای ئاکرێ ئاشکرایکرد، کێشەی مووچەی 750 کارمەندی پاککەرەوەی سێ  قەزا چارەسەرکراوە، چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژن دوو مووچەیان پێ بدرێت.

بڵند ڕەزا زێباری ، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ،ڕایگەیاند: جارێکی دیکە ئەرکی پاککردنەوەی هەرسێ قەزای ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان دراوە بە کۆمپانیای (M R F)  کە چوار مانگە مووچەی کارمەندەکانی نەدراوە، ئێستا ڕێکارەکان تەواو بوونە و چاوەڕێین لە وەزارەتی دارایی نووسراو بۆ خەزێنەی ئاکرێ بێت و پێش جەژنی قوربان مووچەیان پێبدرێت.

بڵند ڕەزا زێباری گوتیشی: چارەسەری ئەو کێشەیە پێویست بوو، چونکە لە سنووری هەرسێ قەزای ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان زیاتر لە 750 کارمەندی پاککەرەوە چەند مانگێکە مووچەیان وەرنەگرتووە، چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی قوربان دوو مووچەیان پێبدرێت.

Back to top button