ئاڵا تاڵەبانی ڕەگەز و ناسنامەکەی دەگۆڕێت

هەڵمەت شوان – خۆر، بەغدا
ئاڵا تاڵەبانی دوای ئەوەی رای گەیاند کە ئەو عەرەبی شیعە و (ئەسەدی)ە، ئێستا دەیەوێ ڕەگەز و ناسنامەکەی لە کوردەوە بۆ عەرەب بە فەرمی بگۆڕێت، ژیانی خۆشی بە یەکجاری بەرێتە بەغدا.
ئاڵا تاڵەبانی لەو کاتەی بە خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی داگیرکرا، لەنێو عەرەبەكاندا خۆی بەکەم دەزانی کە کوردە و ناوەكەی خۆی بۆ (آلاء) گۆڕی، تەنانەت له چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیشدا ڕەچەڵەکى بنەماڵەكەی بردەوە سەر عەرەب و تيرەى (الاسدي)، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە پەرلەمانی عێراق سووکایەتی پێکراو پێڵاوەکانیان لەبەر داکەند.
لەمبارەوە، سەرچاوەیەکی ئاگەدار بۆ ((خۆر)) رای گەیاند، ئێستا ئاڵا تاڵەبانی بەنیازە بە تەواوی ناسنامە و ڕەگەزنامەکەی خۆی بگۆڕێت بۆ عەرەب و لەقەبی تاڵەبانی لە خۆی بکاتەوە بۆ ئەسەدی.

Back to top button