ئایا زۆرخواردنەوەی ئاو دەبێتەهۆی مردن؟

خواردنەوەی ئاو پێویستە بۆ تەندروستی باش، بەڵام زۆر خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی سۆدیۆم، ئەمەش دەكرێت ببێتەهۆی حاڵەتێكی سووك تا مەترسیدار بۆ سەر ژیان كە پێی دەوترێت.

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری نیو ئینگلاند جۆرناڵ ئۆف مێدیسین بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە كە كەمبوونەوەی ناتریمی دەبێتە هۆكاری هێڵنجدان و ڕشانەوە، گرژبوون و لاوازی ماسولكەكان، ژانە سەر وخواڵوویی وماندووی لەدەستدانی وزە.

كەواتە پێویستە چەندێك ئاو بخۆمەوە؟

بەپێی نوێترین توێژینەوەكان ژنان ڕۆژانە پێویستە ٢.٧لیتر ئاو بخۆنەوە، لەبەرامبەردا پیاوان ڕۆژانە پێیوستە ٣.٧ لیتر ئاو بخۆنەوە ڕۆژانە.

بۆچی كەمبوونەوەی ئاستی سۆدیۆم لە خوێندا مەترسیدارە؟

كاتێك بەهەر هۆكارێكی تەندروستی یاخود بەهۆكاری زۆرخواردنەوەی ئاستی سۆدیۆم لە لەشدا دادەبەزێت توشی حاڵەتێك دەبین پێی دەوترێت (hyponatremia)، ئەمەش وادەكات ڕێژەی باڵانسی ئەلیكترۆلایتەكان لەلەشدا دابەزێت و ئاستی ئاو بەرزبێتەوە، كە دەبێتە هۆكاری ئاوسانی خانەكان، تێكچوونی فشاری خوێن و كاری ماسولكەكان ودەمارە خانەكان.

Back to top button