ئایا موچه‌ی شۆفێری فۆرمۆلا 1 چه‌نده‌؟

شۆفێری فۆرمۆلا 1 ماکس ڤێرشتاین کە لە تیمی رێدبوڵە زۆرترین مووچە وەردەگرێت لەبواری خێراییدا کە 55 ملیۆن دۆلارە.

ماڵپەڕی رادیۆ تایمسی بەریتانی ناوی سەرجەم ئەو شۆفێرانە بڵاودەکاتەوە کە خاوەنی زۆرترین مووچەن لە جیهانی فۆرمۆلا 1دا و ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری هۆڵەندی دوای بەدەست هێنانی دوو نازناوی پاڵەوانێتی جیهانیی بووە خاوەن بەرزترین مووچە لە بوارەکەدا.

ماکس ڤێرشتاپن لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بە مووچەی سەرەکی خۆی و سپۆنسەرەکانییەوە زیاد لە 150 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.

ئەمەش لیستی مووچەی 10 لە باشترین شۆفێرەکانی فۆرمۆلا 1ە:

ماکس ڤێرستاپن (ڕێدبول): 55 ملیۆن دۆلار
لویس هامیلتۆن (مێرسیدس): 35 ملیۆن دۆلار
چارڵز لێکلێرک (فێراری): 24 ملیۆن
لاندۆ نۆریس (ماکلارین): 20 ملیۆن
کارلۆس ساینز (فێراری): 12 ملیۆن
سێرجیۆ پێرێز (ڕێدبول): 10 ملیۆن
ڤاڵتێری بۆتاس (ئەلفا ڕۆمیۆ): 10 ملیۆن
جۆرج ڕاسڵ (مێرسیدس): 8 ملیۆن
ئیستیبان ئۆکۆن (ئەلبین): 6 ملیۆن
پیێر گازیلی (ئەلبین): 5 ملیۆن

Back to top button