ئایا چای سەفەری تەندروستە بۆ خواردنەوە؟

ئەو پارچە كاغەزەی كە چایی سەفەری وە یا هەندێك گیای دەرمانی تێدادەكرێت وە لەكاتی بەكارهێنانی دەكرێتە ناو ئاوی گەرم و دواتر چاییەكەی دەخورێتەوە، مەترسی ژەهراویبونی هەیە، چونكە ماددەیەكی ژەهراوی بە ناوی (دایۆكسین) بەكاردەهێنرێت بۆ سپیكردنەوەی وە ئەم ماددەیە بۆ سپیكردنەوەی زۆربەی جۆری كاغەز، كلێنێكس وە هەروەها لە دروستكردنی ژەهری دژە مێرو وە كارخانەكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئاسن بەكاردەهێنرێت. باشترە چایی سەفەری یا گیای دەرمانی بە كیسەكەیەوە بەكارنەهێنرێت بەڵكو چاییەكەی ناوی دەربهێنرێت و بكرێتە ناو ئاوی گەرم چونكە ژەهری (دایۆكسین) دەتوێتەوەو دەچێتە ناو چاییەكە.
مەترسیەكانی ژەهری دایۆكسین: 1. هۆكاری نەخۆشی شێرپەنجەیە. 2. هۆكاری تێكچونی كاری هۆرمۆنەكانی لەش وەكو ڕژێنی دەرەقی، پەنكریاس (نەخۆشی شەكرە). 3. هۆكاری نەخۆشی دڵە. 4. نەخۆشی جگەر. 5. نەزۆكی. 6. دابەزینی توانای بەرگری لەش. 7. زیبكەی دەموچاو وە پەڵەی پێست. 8. لە منداڵان دەبێتە هۆی دواكەوتنی دەرهاتنی ددان و نەخۆشی ددان ، كەمبونەوەی توانای مێشك.

Back to top button