ئایا گوێگرتن لە مۆسیقا كاریگەری لەسەر مێشك هەیە؟

گوێگرتن لە مۆسیقا دەبێتە هۆكاری چالاكبوونی بەشێكی زۆری تۆڕەكان وخانەكانی مێشك، كاركردنیان دەبێتە هۆكاری بەهێزبوونی ئەو بەشانە، لەوانەش ئەوبەشانەی مێشك كە بەرپرسن لە فێربوون، توانا ژیرییەكان، دڵخۆشی.

تویژینەوەیەك لە زانكۆی هارڤارد بەم جۆرە باس لە سودەكان وكاریگەرییەكانی مۆسیقا دەكات لەسەر مێشك:

* باشتركردنی باری دەروونی و كەمبوونەوەی ئاستی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی بە بەراورد بە خەڵكی دیكە بە گشتی، ئەوەش چوونكە دەبێتە هۆكاری دەردانی هۆرمۆنی ” دۆپامین” كە بەهۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراوە.

* بەرزكردنەوەی توانای فێربوون، لە تویژینەوەكەدا دەركەوتووە ئەو منداڵانەی كە گوی لە مۆسیقا دەگرن توانای فێربوونیان بەرزترە لەچاو ئەو منداڵانەی كە گوێیان لە مۆسیقا نەگرتووە، بە جۆرێك ئەو منداڵانەی كە گوێ لە مۆسیقا دەگرن 68% توانای فێربوونی شتە نوێیەكانیان بە “نایاب” یان “زۆر باش” بووە، بە بەراورد لەگەڵ 50%ی ئەوانەی بەركەوتەی مۆسیقا نەبوون.

* لە كەسانی بە تەمەندا دەركەوتووە كە ئەوانەی گوێ لە مۆسیقا دەگرن بە ڕێژەیەكی بەرزتر دڵخۆشتربوون و توانای ژیری و مەعریفیان باشتر بووە، بەجۆرێك ئەوانەشی كە لە تەمەنێكی سەروو ٥٠ ساڵدا بوون وتازە دەستیانكردووە بە گوێگرتن لە مۆسیقا بەراورد بەوكەسانەی كە هیچ كات گوێیان لە مۆسیقا نەگرتووە ئاستی خەمۆكییان كەمتر بووە.

Back to top button