ئایدن ئۆستان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئایدن ئۆساتن ناوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

کەمێک پێش ئێستا ئایدن گۆرانی “نواندن”ی لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بەشێوەی کلیپ بڵاوکردەوە، هەروەک رایگەیاندووە، سیناریۆی ئەم گۆرانییەی لە چیرۆکێکی راستەقینەوە وەرگرتووە.

هۆنراوەی مازیار فایەقە و ئاوازی ئایدن ئۆستان خۆیەتی ، رێباز قاسم کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە، سیناریۆکەی ئایدن خۆی بۆی داناوە.

ئایدن ئۆستان ساڵی ١٩٨٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دانیشتووی وڵاتی ئیسپانیایە، ساڵانێکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەرییە و چەندین بەرهەمی تایبەت بەخۆی هەیە.

Back to top button