ئه‌مه‌ریكا: درۆنێكی توركیامان له‌ حه‌سه‌كه‌ خستۆته‌‌ خواره‌وه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و درۆنێكی توركییان له‌ حه‌سه‌كه‌ له‌ ئاسمانی سووریا خستۆته‌ خواره‌وه‌.

پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی درۆنێكی توركی له‌ هێزه‌كانمان له‌ ئاسمانی سووریا، بڕیارمان دا درۆنه‌كه‌ بخه‌ینه‌ خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ قسه‌ی كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ درۆنه‌ توركییه‌كه‌ له‌ نزیك پارێزگای حه‌سه‌كه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بووه‌، هه‌روه‌ها درۆنه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی بخرێته‌ خواره‌وه‌ به‌ بۆمب بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكه‌ی كردووه‌.

Back to top button