ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی مانگی یه‌ك دابه‌شده‌كرێت

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی مانگی یه‌ك دابه‌شبكرێت، به‌ گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خۆر)، میكانیزمی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگه‌كانی تره‌. واته‌ هه‌مان خشته‌ی كۆن، نوێ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌.

(خۆر) زانیویه‌تی، دواكه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی لیستی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ داهات و پاره‌ی پێویست. ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ بووه‌.

دوێنی، د.جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، توانیومانە بەردەوامی بە دابەشكردنی مووچە بدەین و لە 14 مانگدا تەنیا دوو جار 200 ملیار دیناریان ناردووە، لە كاتێكدا مافی خەڵكی كوردستانە.

Back to top button