ئۆجەلان بۆ پەکەکە :لە خەمی میللەت لاتانداوە

((خۆر))- تایبەت

لە چەند رۆژی رابردوو گروپی پارێزەرانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆجەلان رایانگەیاند، خانەوادەکەی پەیوەندیەکی کورتی تەلەفۆنیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی ئەنجامداوە.

بەپێ زانیاریە دزە پێکراوەکان لە خانەوادەی ئۆجەلانەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان لەکاتی قسەکردن پێیانی راگەیاندووە کە پەکەکە لە خەمی میللەت لایداوە و سەرکردەکانی سەرقاڵی کاروباری دیکەن.

ئەو پەیامەی ئۆجەلان دوای ئەوە دێت کە پارتی کرێکارانی کوردستان، پەکەکە هیچ پرەنسیپێکی نیشتمانی و نەتەوەیی نەماوە و ئێستا کار بۆ دوژمنانی کورد و کوردستان دەکات، بەردەوام عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە.

Back to top button