ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق باس لە چۆڵکردنی شنگال لە چەکدارەکانی پەکەکە دەکات

گومان دەکرێ پەکەکە شنگالی چۆڵ کردبێت

((خۆر))-

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕای دەگەیەنێ کە ته‌واوی هێز و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ناو قه‌زای شنگال، باره‌گاكانیان چۆڵ كردوەو چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌، بەڵام گومان دەکرێ پەکەکە شنگالی چۆڵ کردبێت، باس لەوە دەکرێ بەشێکیان جلی هێزە فیدڕاڵیەکانی عێراقیان پۆشیوە و بەشێکیشیان بە جلی مەدەنیەوەن و چەکەکانیان لە ماڵەوە داناوە.

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیدەکاتەوە؛ تەواوی گروپ و هێزە چەکدارەکان ناوەندی قەزای شنگالیان جێهێشت.

لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووه‌، چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌نێو قه‌زای شنگال، به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر بووه‌ و ئێستاش هیچ گرووپێكی چه‌كدار له‌ناو قه‌زای شنگال نه‌ماون.

خه‌فاجی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه‌ رۆیشتنی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌، به‌ گفتوگۆ بووه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) بوونه‌.

گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ جێگیربكه‌ن.

Back to top button