ئێرانیەکان رازیبوون بە دوورخستنەوەی لاهور بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان

دەیەوێ وەکو ئەشرەف غەنی پارە دزراوەکان لەگەڵ خۆیدا بیات

چەند رۆژێکە وەفدێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە مەسکەرانی سەرۆکایەتی وەفدەکە دەکات لە سلێمانییە، بەپێی میدیاکانی سلێمانی رازیبوون بە لاهور بۆ دەرەوە.

سەرچاوە نزیکەکان لە بافڵ تاڵەبانییەوە بە میدیاکانی سلێمانی راگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە دەبێت پێشنیاری بافڵ تاڵەبانی قبوڵ بکرێت کە دەبێت لاهور جەنگی و براکانی سەفەری دەرەوە وڵات بکەن و هەرێمی کوردستان جێبهێڵن.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە ئەم داوایە گەیشتۆتە لاهور جەنگی و ئەویش داوای زەمانەتی سەفەر و پاراستنی ماڵ و موڵکەکانی کردووە، واتا دەیەوێ ئەو پارانەی دزیویەتی وەکو ئەشرەف غەنی لەگەڵ خۆی بیبات.

بەپێی زانیاریەکان لە ماوەی رابردوو لاهور تلیاکچی پارەیەکی زۆری بەرەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە بەتایبەتی بۆ بریتانیا کە بەشێکی رادەست بە رێبوار هەژار کراوە، تا موڵکی بۆ بکرێت.

Back to top button