ئەحمەدی حاجی ڕەشید داوای سەپاندنی سزادانی زیاتری ھەرێمی کوردستان دەکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەحمەدی حاجی ڕەشید داوادەکات حکوومەتی عیراقی لەڕێگای دادگاوە سزای زیاتر بەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و گەلی کورد دا بسەپێنێت.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیڕاق لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی نوێی گروپی ھیوای ناسراو بە ( خۆشەویستانی عیڕاق )، لە والی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بابەتێک بڵاو دەکاتەوە لەسەر سکاڵایەکی حکوومەتی حەیدەر عەبادی کە دواتر لەلایەن حکوومەتی عادل عەبدولمەھدیەوە ڕاگیرابو ، کە ناوەڕۆکەکەی باس لە سکاڵایەکی حکوومەتی عیڕاقی دەکات لەسەر تورکیا سەبارەت بە ڕێگەدان بە فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان ، چاودێرانیش پێیان وایە ئەم نوسینەی ئەحمەدی حاجی ڕەشید داواکاریەکی ناڕاستەوخۆیە کە ئاراستەی حکوومەتی عیڕاق دەکات سەبارەت بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ھەرێمی کوردستان .

ئیحسان سەعدوڵا یاسا ناس و ماموستای زانکۆ لەبارەی لێدوانەکەی ئەو پەرلەمانتارە بە (( خۆر ))ی ڕاگەیاند ” سەیرە کەسێک بەدەنگی کورد بچێتە بەغدا و داواش بکات کورد سزا بدرێت ، ھەرچەندە ئەم داوایە نایاسایی و نادەستوری بەتایبەت لەسەر پرسی فرۆشتنی نەوت ، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە و ھاوبیرەکانی ھەمیشە ھەوڵی نەزۆک دەدەن بۆ لێدان لە ھەرێمی کوردستان و جێگای بەبیر ھێنانەوەیە کە ئەوان ھەرگیز بڕوایان بەیاسا و دەستور نیە ، لەبەر ئەوەی ھزری توندڕەوی و کۆیلەبون لە مێشکیاندا چەقیوە”.

Back to top button