ئەساڵە داوای لێبوردن لە هەوادارەکانی دەکات

دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی ئەساڵە نەسری هونەرمەندی سوری بڵاوبووەوە کە تیایدا ڤەیب دەکێشێت، توڕەی هەوادارەکانی بەدوادا هات، بەو هۆیەوە ئەو خانمە داوای لێوبردن لە هەوادارەکانی دەکات.

لە پشتی بەرنامەی “سعودی ئایدڵ” تیایدا ئەساڵە یەکێکە لە لیژنەی داوەران، لەو کاتەی ئەحلامی گۆرانیبێژ دەچێتەوە سەر کورسییەکەی و دادەنیشێت ئەساڵە دەردەکەوێت کە ڤەیب دەکێشێت، ئەم دیمەنە بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارەکانی ئەساڵە رەخنەی توندی لێبگرن، کە چۆن بە بەرچاوی ئەو هەموو خەڵکەوە ئەو کارە دەکات.

ئەساڵە لە دوای ئەو هەموو رەخنە و توڕەییانەی ئاراستەی کرا، هاتە دەنگ و داوای لێبوردنی لە هەوادارەکانی کرد، لە تویتێکدا نوسیوویەتی “راستە نە دەبوو بە بەرچاوی میوانەکانەوە ڤەیب بکێشم، بەڵام کاتی وێنەگرتنی بەرنامەکە زۆر دوورودرێژ بوو لە یەکێک لە هاوڕێکانم لەوێ بوو وەرم گرتوو و بۆ ماوەیەکی کەم کێشام بە داخەوە وێنەیان گرتم.. بۆ ئەوەش داوای لێبوردن دەکەم، ئەمجارە زیاترئاگاداریی خۆم دەبم تاکو بەو جۆرە دەرنەکەوم”.

Back to top button