ئەمریكا جارێكیتر پشتیوانی بۆ هەرێمی كوردستانێكی بەهێز دووپات كردەوە!

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێگەی كونسوڵخانەكەیەوە لە هەرێمی كوردستان، لاهوور و خیانەتكاران و خۆفرۆشان زیاتر بێهیوا دەكات و هیچ ئومێدێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان كە ساڵانێكە لاهوور و تاقمە خۆفرۆشەكەی خەونی پێوە دەبینن، ناهێڵێتەوە.

 كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، لە ڕێگەی پەیجی فەرمیی خۆیەوە یادی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام و هێڵی دژه‌فڕین و بڕیاری ٦٨٨ی كرد و جەختی كردەوە كە “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپات دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا”.

ئەم راگەیاندراوەی ئەمریكا، هێندەی دیكە لاهوور جەنگی و تاقمە خۆفرۆشەكەی و بەرەی مقاوەمەتی لە سلێمانی بێهیوا كرد لەوەی بە ئامانجیان بگەن كە ئامانجەكەشیان هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانە وەك ئەوەی ماوەیەكی زۆرە كاری بۆ دەكەن و لەم پێناوەشدا ئابڕووی خۆیان و لە خۆشیان گەورەتریان بردووە!

Back to top button