ئەمریكا سەرجە مامەڵە داراییەكانی عێڕاق كۆنتڕۆڵ دەكات

سائیر جبوری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، ئەمریكا ڕێگە بە عێڕاق نادات بەخواستی خۆی لە بانكی فیدڕاڵی بچێتە دەرەوە، جەخت لە كۆنتڕۆڵ كردنی سەرجەم مامەڵە داراییەكانی عێڕاق دەكاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەكات، كە ئەمریكا یاسا و بڕگەی وەهای چەسپاندوە عێڕاق ناتوانێت لێی دەربچێت.

جبووری باس لەوە دەكات، ئەمریكا دەستی بەسەر جوڵەی دارایی جیهاندا گرتوە لە ڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنی سویفیت، عێڕاق ناتوانێت لەو سیستمە دەربچێت، لە ئێستاشدا كۆنتڕۆڵی پارەی فرۆشتنی نەوتی كردوە پێش ئەوەی بگاتە عێڕاق.

Back to top button