ئەمریکا بەنیازە هەندێ لە کەناڵە کوردیەکانی نزیک لە حەشدیش دابخات

دوای داخستنی ژمارەیەک کەناڵی عێراقی و ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە وەکو ئابڵوقەیەکی سیاسی، بەپێی هەندێ زانیاری لە ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، سەرقاڵی (بلاکلیستکردنی) ئەو کەناڵە کوردیە حەشدانەیە کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاوشانی حەشد و داعش دژ بە هەرێمی کوردستان وەکو هاوپەیمانێکی ئەمریکا کاردەکەن، لەوانە ئێن ئارتی، گەلی کوردستان، پەیام و ماڵپەڕە ڕووزەردەکەی لاهور تلیاکچی و چەندین کەناڵی دیکە ئەگەری داخستنیان لە هەرێمی کوردستان هەیە کە بودجە و مووچەی کەناڵەکان لەلایەن حەشدەوە بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان تەرخان دەکرێت.

Back to top button