ئەمریکا نیوەی کارمەند و دیپلۆماتکارانی لە باڵیۆزخانەی بەغدا دەکشێنێتەوە

((خۆر))-

ئەمریکا نیوەی کارمەند و دیپلۆماتکارانی لە باڵیۆزخانەی بەغدا دەکشێنێتەوە، چونکە ترسی هەیە لە ساڵیادی قاسم سولێمانی ئێران تۆڵە بکاتەوە و هێرش بکاتە سەر باڵیۆزخانەکەیان.

میدیاكانی ئه‌مەریكا ئاشكرایان كردوە، واشنتن بڕیاریداوه‌ پێش ساڵیادی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی، نیوه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دیپلۆماتكارانی له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ به‌غدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بكشێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر كاردانه‌وه‌ و هێرشێكی ئێران.

میدیاكانی ئه‌مەریكا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئیداره‌ی تره‌مپ پێشبینی ده‌كات، ئێران له‌ یادی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، تۆڵه‌ بكاته‌وه‌ و هێرش بكاته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له‌ به‌غدا.

له‌ 3/1/2020، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ بۆردومانێكی ئاسمانی سوپای ئه‌مەریكا له‌ نزیك فڕۆكەخانەی به‌غدا كوژرا.

Back to top button