ئەمریکا هۆشداری توندی داوەتە هەسەدە کە واز لە پەکەکە بهێنێت

ئەگەر پابەندی مەرجەکان نەبێت ئەوە ئەمرکیا پلانی تورکیا بۆ رۆژهەڵاتی فورات قبوڵ دەکات

ئەگەر پابەندی مەرجەکان نەبێت ئەوە ئەمرکیا پلانی تورکیا بۆ رۆژهەڵاتی فورات قبوڵ دەکات

((خۆر)) – هۆشیار عەلی

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، 4 مەرجی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” دەستنیشان کردوە کە یەکێک لە مەرجەکان دوورکەوتنەوەیە لە هەژموونی پەکەکە و ئێران.

سێ مەرجەکەی دیکەش، بریتین لە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا، دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا، ڕێگریکردن لە فرۆشتنی نەوتی رۆژهەڵاتی فورات بە رژێمی بەشار ئەسەد.

هاوکات، ئەمریکا هۆشداری توندی داوەتە هەسەدە ئەگەر پابەندی مەرجەکان نەبێت ئەوە ئەمرکیا پلانی تورکیا بۆ رۆژهەڵاتی فورات قبوڵ دەکات.

لەمبارەوە ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی نوینەرایەتیی کۆبانێ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا بە پێگەی “سووریا نێت”ی راگەیاندووە: ئەمەریکا داوای لە هەسەدە کردووە کە 4 مەرج بەر لە دەستبەکاربوونی جەو بایدن جێبەجێ بکات. یەکەم مەرج رێکەوتن لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردیە لە سووریا و دواتر باشتر کردنی پەیوەندیەکانیانە لەگەڵ ئیتیلافی سووری.

ئاشکراشیکرد کە ئەمەریکا بە هەسەدەی گوتووە، پێویستە هەوڵ بدەن ئاڵۆزیەکانیان لەگەڵ تورکیا کەم بکەنەوە و مەرجی کۆتاییش ئەوەیە کە رێگا نەدەن نەوتی ژێردەسەڵاتی هەسەدە رەوانەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رێژیمی بەشار ئەسەد بکرێت.

ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە ئاشکرایکردووە کە ئەمەریکا لە رۆژانی رابردوودا ئەو 4 مەرجانەی بە هەسەدە راگەیاندووە.

شایانی باسە نێردەی پێشووی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا هەسەدەی ئاگادار کردبۆوە کە ئەگەر هەسەدە هەڵە بکات و پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەکەکەدا نەپچڕێنێت ئەوا دەتوانێ ئاکامەکەی بە لەناوچوونی هەسەدە کۆتایی بێت.

Back to top button