ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکەن

ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا “بەتووندترین شێوە” هێرشەکەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 16-04-2021 ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری هەولێر رایانگەیاند: “ئێمە بەتووندترین شێوە هێرشەکەی 14ـی نیسانی سەر هەرێمی کوردستانی عێراق سەرکۆنە دەکەین، حکومەتەکانمان پێکەوە پاڵپشتی لە حکومەتی عێراق دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە بکەرانی هێرشەکە بە سزای خۆیان بگەن”.
Back to top button