ئەمریکا پەیامێکی توند بۆ حکوومەتی عیراق دەنێرێت کە پەیوەندی بە حەشدەوە هەیە

کەناڵى ئاڕتى ڕووسیا لەسەر زارى سەرچاوەیەکى باڵاى حکومەتى عێراقەوە ئاشکراى کرد،ئەمەریکا پەیامێکى بۆ حکومەت ناردووە و پێیوتوون “ئەگەر ئێوە ناتوانن مامەڵە لەگەڵ حەشدى شەعبى و گروپە چەکدارەکانى تردا بکەن ئەوا خۆمان دەیکەین”.   

  

سەرچاوە ئاگادارەکەى حکومەتى عێراق بە کەناڵە روسییەکەى وتووە، باڵێۆزخانەى ئەمەریکا لەعێراق پەیامێکى بۆ حکومەتى عێراق ناردووە و تیایدا نیگەرانیەکانى خۆى لەبەرامبەر هەژموونى حەشدى شەعبى و کۆنترۆڵکردنى ناوچەى سەوز و گەیشتن بەنزیک بارەگاکەیان دەربڕیوە.  

  

بەپێى سەرچاوەکە، باڵیۆزخانەى ئەمەریکا ئەوەشى بەحکومەتى عێراق گەیاندووە گەر ئەوان ناتوانن مامەڵە لەگەڵ حەشدى شەعبى و گروپە چەکدارەکان بکەن کە لەناوچەى سەوزدا بڵاو بوونەتەوە ئەوا خۆیان مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن.  

  

سەرچاوەکە وتوشیەتى، نامەکە پەیامێکى فەرمى بوو لەو کاتەدا ڕەوانەکراوە کە حەشدى شەعبى دەستى گرتووە بەسەر چەند بەشێکى ناوچەى سەوزدا.  

  

ئەوەش خراوەتە ڕوو، تا ئێستاش حکومەتى عێراق وەڵامى پەیامەکەى ئەمەریکا نەداوەتەوە و هیچ هۆکارێکیشى لەسەر ئەوە ئاشکرا نەکردووە.

Back to top button