ئەمڕۆ دەنگ لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دەنگ بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدرێت و تێیدا داواکاریی کوردیش جێگیر کراوە و ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

دکتۆرە ڤیان سەبری ڕایگەیاند: ”ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و تێیدا دەنگ دەدرێت لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە نۆ ماددە لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوو دەنگی لەسەر دراوە و هەندێک ماددە ماوە و ئەمڕۆ لەسەر کۆی ماددەکان دەنگ دەدرێت و پەسەند دەکرێت.”

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: ”هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ڕێککەوتنی لەسەر ئەو هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە و داواکاریی کوردیشی تێدا جێگیر کراوە، بۆیە ئەمڕۆ بڕیارە دوای کاتژمێر هەشتی شەو دەنگی لەسەر بدرێت.”

Back to top button