ئەمڕۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران بەردەوامە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی10ی2023، مووچەی مانگی حەوتی سەرۆكایەتی هەرێم،سەرۆكایەتی پەرلەمان،سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران،خانەنشینی پێشمەرگە،دابەشدەكرێت .بەمەش ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.

Back to top button