ئەمەریكا: داوا دەكەین گرژییەكانی كەركوك بە وتووێژ و جێبەجێكردنی ماددەی 140 چارەسەر بكرێن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا هەڵوێستی وڵاتەكەی لە بەرامبەر روداوەكانی ئەم دواییەی كەركوك راگەیاند و جەخت لەوە دەكاتەوە، دەبێت ناكۆكییەكان لە رێگەی وتووێژ و كاراكردنەوەی ماددەی 140ی دەستور چارەسەر بكرێن.
ڤێدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتەكە لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە دۆخی كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەوردی چاودێری گرژییەكانی كەركوك دەكەن، سەركۆنەی ئەو توندوتیژییە دەكەن كە رویدا و سەرەخۆشی لە كەسوكاری كوژراوەكان دەكەن.
رونیشیكردووەتەوە، ئەمەریكا داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات كە هەر ناكۆكییەك هەبێت لە رێگەی وتووێژ و كاراكردنەوەی ماددەی 140 ی دەستوری عیراق چارەسەری بكەن.
سەبارەت بە ناكۆكییەكان نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و پشكی هەرێم ڤێدانت وتی، ئەمەریكا بە بەردەوامی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هاوبەشەكانی لە بەغدا و هەولێر.

Back to top button