ئەمەریکا ستایشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستایشی هێزه‌كاني پـێشمه‌رگه‌ ده‌كات بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانییه‌ی له‌ شه‌ڕی سه‌ختی دژی داعشدا داویانه‌.

ئه‌نتۆنی بلینكن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵیادی له‌ناوبردنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ستایشی ئازایه‌تی و قوربانی هێزه‌كانی عێراق و پـێشمه‌رگه‌ و سوریای دیموكراتی كرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ ناوچه‌كه‌ توانیان ته‌واوی ئه‌و خاكه‌ ڕزگاربكه‌ن كه‌ داعش له‌ عێراق و سوریا كۆنترۆڵی‌كردبوون، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌درێن بۆ مسۆگه‌ركردنی شكستی به‌رده‌وامی ئه‌م گروپه‌ تێرۆرسته‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنی بلینكن  ده‌ڵێت: ستایشی هێزه‌ ئاسایشییه‌كانی عێراق و پـێشمه‌رگه‌ی كوردی عێراق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانی 

یه‌ی له‌ شه‌ڕی سه‌ختی دژی داعشدا داویانه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا  جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان شان‌به‌شانی ئه‌م هێزه‌ هاوبه‌شانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاركردن بۆ هێشتنه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش.

Back to top button