ئەمەریکا نامەیەکی ناڕستەوخۆ بۆ کازمی دەنێرێت لەبارەی کەنداو و ئێران

گۆڤەند سەرکەش-خۆر
ئەمریکا نامەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێڕاق دەکات سەبارەت بە کەنداو و ئێران بە ئامانجی کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران بەسەر عێڕاقدا.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، ویلایەتە یەکگرتوەکان هاوکاری و کار ئاسانی دەکات بۆ عێڕاق سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا لە وڵاتانی کەنداو ، هەروەها لە بەیاننامەکە دا هاتوە عێڕاق دەتوانێت سعودیا بکاتە جێگرەوەی ئێران لە دابینکردنی وزەی کارەبادا و ئەمریکا پێشوازی لەو هەنگاوە دەکات ، ئەمە لە کاتێکدایە لەم هەفتەیەدا ( مستەفا کازمی ) سەرۆک وەزیرانی نوێی عێڕاق سەردانی عەرەبستانی سعودیا دەکات و دواتر سەردانی ئێران دەکات ، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتون ئامانج لە سەردانی کازمی بۆ سعودیا ڕێکەوتنە لەسەر کردنەوەی دەروازەی  نوێی سنوری  لەنێوان ئەم دوو وڵاتە و گفتوگۆ کردنە لەسەر کڕینی کارەبا لە سعودیە ، ئەمە لەکاتێکدایە عێڕاق بەشێکی زۆری کارەبا لە ئێران دابین دەکات ، چاودێرانی سیاسەتی نێودەوڵەتی پێیان وایە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نامەیەکی ناڕاستەوخۆیە بۆ کازمی کەداوای لێدەکات  پشت لە ئێران بکات و لەگەڵ سعودیا ڕێکبکەوێت بۆ دابین کردنی کارەبا ، ئەمە لە کاتێکدایە هەریەکە لە ئێران و ئەمریکا دەیانەوێت هەژمونی یەکتر لە عێڕاقدا نەهێڵن و بۆ ئەمەش چەندین کردەوەی سەربازیان دژی یەکتر ئەنجامداوە و گرنگترینیان کوشتنی (قاسم سلێمانی) لەلایەن ئەمریکا و تۆپ باران کردنی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکایە لەلایەن گروپە چەکدارەکان لە عێڕاقدا کە لەژێر سەرپەرشتی سوپای پاسداران کار دەکەن و بەشێکن لە هەژمونی ئێران لە عێڕاق ، لە ئێستادا ئەمریکا دەیەوێت بەتەواوەتی هەژمونی ئێران لەسەر عێڕاقدا نەهێڵێت بۆ ئەو مەبەستە دەستی بردوەتە بەر دروست کردنی پەیوەندی ئابوری و خزمەت گوزاری لەنێوان عێڕاق و کەنداودا و بەستنی عێڕاق بە کەنداو.
Back to top button