ئەمەریکا هەوڵدەدات کەنداو بەهێز بکاتەوە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەمەریکا دەیەوێت نێوەندگیری بکات لەنێوان شانشینی عەرەبی سعودی و قەتەڕ بەمەبەستی بەهێزکردنەوەی کەنداو، بۆ ئەمەش ڕاوێژکارێکی کۆشکی سپی سەردانی ئەو دوو وڵاتە دەکات.
ئەم هەفتەیە جارید كۆشنەر راوێژكاری كۆشكی سپی ئەمریكا سەردانی كەنداو دەكات بۆ هەردوو وڵاتی سعودیە و قەتەر، بەپێی هەواڵی رۆیتەرز جارید كۆشنەر لەسەردانەكەیدا لە سعودیە لە شاری نیۆم لەگەڵ محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە كۆدەبێتەوە و هاوكات لەسەردانەكەشیدا بۆ قەتەر لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی ئەمیری ئەو وڵاتەشدا كۆدەبێتەوە، كۆشنەر لەسەردانەكەیدا فشار لەسەر سەركردەكانی هەردوو وڵاتی ناكۆكی كەنداو سعودیە و قەتەر دادەنێت بۆ گەیشتن بە ئاشتەوایی ‌و رێككەوتن ، ئەمەش لەپێناو بەهێزکردنی کەنداو لەبەرامبەر هەڕەشە و مەترسیەکانی ئێران و بەهێزبونەوەی کەنداو لەو قۆناغەدا بەتایبەت کە گرێبەستی سەدە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردن ، شارەزایانی سیاسەتی نێودەوڵەتیش پێیانوایە ئەمە ئامادەکاریە دەکرێت بۆ دروستکردنی ناتۆیەکی عەرەبی ئیسڕائیلی.
شایانی باسە سعودیە و ئیمارات و بەحرێن و میسر گەمارۆیان بەسەر قەتەردا سەپاندووە لە 2017 لە ڕوی وشكانی و ئاوی و ئاسمانییەوە.

Back to top button