ئەم ئاماژانە دەریدەخەن کەسێک سەرسامتە

کاتێک ئاماژەکانی جەستە و رەفتاری کەسێک دەبێتە جێگەی تێڕامانت و گومان دەکەیت سەرسام بووبێت، ئەوا باشترە بەشێوەی ناراستەوخۆش بێت پرسیاریی لێبکەیت بۆ ئەوەی گومانەکانت نەمێنێت و تۆش وەڵامی راستی بدەیتەوە.

ماڵپەڕی برایتسایدی روسی کۆمەڵێک ئاماژەی خستووەتە ڕوو کە دەریدەخەن کەسێک سەرسامتە، ئەوانیش:

یەکەم: ئەگەر هەموو هەوڵێکی دا هیچ شتێک لە نێوانتاندا نەبێت و روون بوو لە گەڵتدا.

دووەم: لەکاتی قسەکردندا بەردەوام چاوی لەسەرت لانابات.

سێیەم: کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت سەری قاچی بکە، ئەگەر بە ئاراستەی تۆ بوو واتە سەرسامتە.

چوارەم: لە کاتی قسەکردندا برۆی بەرز دەکاتەوە و تەرکیزی زیاتری بۆ تۆ دەبێت.

پێنجەم: بەردەوام پیاهەڵدانی بۆت هەیە و وەسف دەکات.

شەشەم: کاتێک لەگەڵیدا دەڕۆیت هاوشانتە و هەنگاوەکانی لە پێش تۆوە نین.

Back to top button