ئەم ئەکتەرە بۆ حەوتەم جار دەبێتە باوک

شێوەی گەنجە بەڵام دەبێتە باوکی حەوتەم منداڵ، جود ڵۆ پاڵەوانی چەندین فیلمی بەناوبانگی هۆڵیوودە.

ئەکتەری به‌ریتانی جود ڵۆ لە فرۆکەخانەی لەندەن لەگەڵ هاوژینی دووەمی فیلیا کۆن بینران، هاوژینەکەی دووگیان دیارە، ئەمەش لۆ دەکاتە باوکی حەوتەم منداڵ.

دەیڤد جود هەیوۆرس ڵۆ تەمەنی 50 ساڵە، دوو جار هاوسەرگیری کردووە، هاوژینی یەکەمی سەیدی فرۆست بوو لە 1997 تا 2003 بەیەکەوە ژیان و خاوەنی سێ منداڵن، ڵۆ لەگەڵ چەند خانمە ئەکتەرێکی دیکە پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە بەبێ هاوسەرگیری منداڵیان هەیە، لە 2019ـەوە لەگەڵ فیلیا کۆن پەیوەندی هەیە و هاوسەرگیریان کردووە.

ڵۆ بەشداری لە چەندین فیلمی بەناوبانگی هۆڵیوود کردووە لە Closer لە ساڵی 2004 وە فیلمەکانی Sherlock Holmes و Fantastic Beastـی جیهانی هاری پۆتەر.

Back to top button