ئەم بورجانە تایبەتمەندی سەرکردەیان تێدایە

لەدایكبووانی هەندێك لە بورجەکان تایبەتمەندی سەرکردەیان هەیە ئەمەش واتە کۆمەڵێك تایبەتمەندییان هەیە کە وایان لێدەکات لە بەڕێوەبەردنی دۆخ و کارەکاندا لەپێش کەسانی دیکەوە بن.

بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە ناوی سێ لەو بورجانە کردووە کە توانای سەرکردایەتی و پێشەوایان هەیە، لەوانەش:

كاور 21/3 – 19/4

یەکێکە لەو بورجانەی کە روحی سەرکردەی تێدایە، وزەیەکی زۆری هەیە، توانای ئەوەی پێشنیاری باش بکات و پلان دابنێت و بەهرەکانی خۆی و دەورووبەرەکەی بەرەوپێش ببات، دوودڵ نابێت لەوەی رووبەڕووی دۆخ و فاکتەرە قورسەکانی ژیان ببێتەوە و سەرکێشی دەکات و هەرچەندە سەرکەوتووش نەبێت خۆی کۆدەکاتەوە و ئاستەنگییەکان تێدەپەڕێنێت.

دووپشك 23/ 10-21/11

زیرەکییەکی زۆری هەیە و متمانەی تەواوی بەخۆی و تواناکانی خۆی هەیە، توانای ئەوەی هەیە کێشەکانی چارەسەر بکات، دەتوانێت رای خۆی بڵێت بەبێ ئەوەی بترسێت یان دوودڵ بێت لە وەڵامدانەوەی کەسانی دیکە، هەرچی لە توانایدا هەبێت دەیکات بۆئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و گۆڕانکاری ئەرێنی بکات.

گیسك 22/12 – 19/1

لەدایكبووانی ئەم بورجە کەسایەتی پێشەوایان هەیە و دەتوانن ئەمە بۆ هەمووان بسەلمێنن، پلاندانەرێکی زیرەكن و بەباشی پلانەکانیان جێبەجێ دەکەن، هەروەها گرنگی بە هەموو وردەکارییەکان دەدەن کە پەیوەندی بە کارەکانیانەوە هەیە، یەکێك لە دیارترین تایبەتمەندییەکانیان ئەوەیە کە گوێ بۆ قسەی کەسانی دیکە دەگرن و تێڕوانینەکانیان بە هەند وەردەگرن.

Back to top button