ئەم خواردنانە لە پارشێودا بۆنی دەم دروست دەکەن

هەندێك کەس بەهۆی ناخۆشی بۆنی دەمیانەوە دەناڵێنن لە رەمەزاندا کە دەکرێت بەهۆی هەندێك خواردنەوە بێت کە لە شەوی درەنگ یان پارشێودا دەیخۆن.

ماڵپەڕی “کونستلو” ئاماژەی بەو خواردن و خواردنەوانە کردووە کە بۆنی دەم و هەناسە ناخۆشدەکەن و باشترە لە پارشێودا نەخورێن، کە بریتین لەمانە:

١. قاوە بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کافایینی تێدایە دەبیتە هۆی وشكبوونەوەی دەم و دروستبوونی بۆنی دەم.

٢. شیر وێڕای ئەوەی بەهای خۆراکیی بەرزە، بەڵام پێکهاتەکەی لەگەڵ گازی ناودەمدا کارلێك دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی دەم.

٣. پرتەقاڵ هەرچەند سوودی زۆرە بەڵام بڕێکی زۆر ترشی تێدایە بۆیە بۆنی دەم دروست دەکات.

٤. پەنیر ترشی ئەمینی تێدایە کە کارلێك لەگەڵ بەکتریای ناودەم دەکات.

٥. گۆشت بۆنی هەناسە و دەم ناخۆش دەکات.

Back to top button