ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ سپیبوونی قژ لە تەمەنێکی کەمدا

ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ سپیبوونی قژ لە تەمەنێکی کەمدا

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاشکرایان کرد، هەندێک خۆراک هەن ئەگەری سپیبوونی پێشوەختەی قژ بەرز دەکەنەوە، لەسەرووی ئەو خواردنانەش شەکری پیشەسازی دەستکردە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی”العین”بڵاوی کردەوە، بەپێی ئامارەکانی سەنتەری فیدراڵی بۆ خۆراک لە ئەڵمانیا، ئاشکراکراوە ئەمەش لەبەر ئەوەیە شەکری پیشەسازی رێگری دەکات لە هەڵمژینی ڤیتامینەکان و ماددە خۆراکیەکانی تر، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی قژ دەبێت.

سەبارەت بە نهێنی ئەمەش سەنتەری ئەڵمانی روونی کردەوە، شەکری دەستکرد کارکردنی ڤیتامین E کەمدەکاتەوە کە گرنگە بۆ تەندروستی قژ، ئاماژە بە پێویستی کەمکردنەوەی شەکری دەستکردووە و گۆڕینی بە شیرینکەری سروشتی وەک هەنگوین.

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ماددە دروستکراوەکانی تام وەک گلوتامات پرۆسەی میتابۆلیزم تێکدەدەن، ئەمەش رێگە خۆشدەکات بۆ زوو سپیبوونی قژ.

بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کێشەیە، سەنتەرەکە ئامۆژگاری کردووە، پشت بە ژەمە فرێشەکان ببەسترێت و تا دەتوانرێت ژەمە ئامادەکراوەکان بەدووربگرن.

سەنتەرەکە باسی لەوەش کردووە، بۆیەی پیشەسازی و مادەی پارێزەر و زیادکراوەکانی تر زیان بە پێکهاتەی قژ دەگەیەنن، بۆیە باشتر وایە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنە رەنگاو رەنگەکان بەتایبەت ئەوانەی زۆرجار لە شیرینییەکاندا دەبینرێن.

Back to top button