ئەم رەفتارانە وادەکەن خۆشەویستەکەت سارد ببێتەوە لەگەڵتدا

هەمیشە لە پەیوەندییە سۆزدارەیەکاندا هەردولایەن هەوڵدەدەن پەیوەندییەکی سەرکەوتوو توند و پتەویان هەبێت، بەڵام بونی چەند ڕەفتارێک دەبێتەهۆی ساردبونەوەی پەیوەندی سۆزاداری نێوان خۆشەویستان و هاوسەران.

ماڵپەڕی(elcrema) ئاماژەی بە چەند ڕەفتارێک داوە کە دەبێتەهۆی ساردبونەوەی پەیوەندی سۆزداری نێوان هاوسەران و خۆشەویستان ئەو هۆکارانەش ئەمانەن:
١. زۆر داواکردنی مۆبایلەکەی و پرسیارکردن لەوەی کێ بوو تەلەفۆنی بۆ کردی یان نامەی بۆ ناردی.
٢. زوو کۆتایی هاتن بە گفتوگۆ و قسەی نێوانتان.
٣. وەڵامدانەوەی کورت بۆ هەر پرسیارێک.
٤. کەمبونەوەی دەربڕینی هەستی سۆزداری و قسەی ڕۆمانسی.
٥. گرنگی نەدان بە یەکتری.
٦. گۆڕینی ئاماژەکانی جەستە و خۆ بەدورگرتن لەیەکتری.
٧. بونی نهێنی و شاردنەوەی ڕوداو و کێشەکان لەیەکتری
Back to top button