ئەم سوودانەی هەڵوژەی ترشت زانیوە؟

هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز یه‌کێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار که‌ به‌ تامه‌ مزره‌ خۆشه‌که‌ی ناسراوه‌، جگە لە خۆشی تامەکەی کومه‌ڵێک سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ کە رەنگە زۆر کەس نەیزانیبێت.
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سووده‌کانی هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز کردووە کە ئه‌مانه‌ن:
۱. چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
۲. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات له‌ خوێندا.
۳. یارمه‌تی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا دەدات، چونکە میوه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ که‌سانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌.
٤. ئەگەری تووشبوون بەجه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان کەمدەکاتەوە.
٥. رۆڵی هەیە بۆ له‌ناوبردنی که‌ڕوو (فتڕیات) و هه‌ندێڵ میکرۆبی ناو ڕێخۆڵه‌کان.
٦. یارمه‌تی باشترهه‌ڵمژینی زۆر له‌ کانزاکان ده‌دات له‌لایه‌ن له‌شه‌وه‌ وه‌ک فۆسفۆر، ئاسن، کالسیۆم، پۆتاسیۆم.
۷. یارمەتیدەرە بۆ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌.
۸. رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک.
٩. ڕێگری دەکات له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی.
۱۰. مووه‌کانی قژ بەهێز دەکات و دەیانپارێزێت له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
۱۱. ته‌ندروستی پێست باشتر دەکات و یارمەتیی گه‌ش بوونه‌وه‌ و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو دەدات.
۱۲. به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و سیه‌کان و پاراستنی ته‌ندروستی شانه‌ و خانه‌کانی له‌ش.

Back to top button