ئەم نیشانانە دەریدەخەن دەستگیرانەکەت رەزیلە

ژنان بەردەوام بەدوای پیاوێکدا دەگەڕێن کە گونجاو بێت لەگەڵیاندا بۆ ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکەن، بەڵام هەرچەندە پیاوێك تایبەتمەندیی باشی هەبێت ئەگەر رەزیل بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە ناتوانێت بەردەوام بێت لە ژیان لەگەڵیدا.

چەند نیشانەیەك هەن کە لە ماوەی دەستگیرانییدا دەردەکەون و ئاماژەن بۆئەوەی پیاوێك رەزیلە و دەبێت وریابیت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی “ standardmedia“دا باسکراوە، کە بریتین لەمانە:

١. هەموو جارێك لەماڵەوە سەردانت دەکات و ناتباتە دەرەوە.

٢. هیچ بڕە پارەیەکت پێ نادات، بەردەوام بیانووی هەیە.

٣. دیاریت بۆ ناکڕێت لە هیچ بۆنەیەکدا.

٤. دووردەکەوێتەوە لە پیاسە کردن لەو شوێنانەی دووکان و بازاڕیان تێدایە.

٥. هیچ شتێکی پێویستیش بۆخۆی ناکڕێت.

٦. بەردەوام پارە کۆدەکاتەوە و نایەوێت بۆ هیچ شتێك پارە خەرج بکات و تەنانەت قەرز دەکات و نایدایاتەوە.

Back to top button