ئەم نیشانانە دەریدەخەن لە مانگی رەمەزاندا شیرینی زۆر دەخۆیت

دەستەی تەندروستی ئیمارات هۆشداریی بە ڕۆژووەوان دەدەن، ئاگاداریی خواردنی شیرینی بن لە مانگی رەمەزاندا، زۆر خواردنی مەترسیی تەندروستیی لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی ئیماراتی ئەمڕۆ ئاماژەی بە بڵاوکراوەی دەستەی تەندروستیی وڵاتەکە کردووە و تیایدا هاتووە، بڕی رێگەپێدراو لە خواردنی شیرینی بۆ کەسێکی ئاسایی لە رۆژێکدا “٣٤گرامە”، ئەگەر لەو بڕە زیاتر بخورێت ئەوا ئەم نیشانانە لە جەستەدا دەردەکەون:

یەکەم: هەستکردن بە خەواڵووی لە دوای نان خواردن.

دووەم: شەکەتی و ماندوێتی لە ماوەی بەربانگ کردنەوەدا.

سێیەم: هەستکردن بە تینوێتی.

چوارەم: کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا.

پێنجەم: بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

دەستەی تەندروستی ئیمارات ئامۆژگاریی رۆژووەوان دەکەن، پەیرەوی سیستمی خۆراکی هاوسەنگ بکەن لە کاتی بەربانگەوە بۆ پارشێو، زۆرخۆری لە خواردنی شیرینی و خواردندا نەکەن، بەتایبەت راستەوخۆ لە کاتی بەربانگ یان دوای خواردنی بەربانگ شیرینی نەخۆن.

Back to top button