ئەنجامدانی ئەم خووە لە رەمەزاندا چەوری دەسوتێنێت

پزیشکێکی هەناو ئامۆژگاری خەڵک دەکات کە وەرزشکردن پێش رۆژووشکاندن خراپە و نابێت بکرێت، هەروەها ئەگەر لەکاتی گونجاودا بکرێت سوودی بۆ لەدەستدانی کێش دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی”عاجل”، عەبدوڵڵا الدحیابی ڕاوێژکاری پزیشکی هەناو و گەدە و ڕیخۆڵە ڕایگەیاند، وەرزشکردن پێش نانی بەیانی ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی شلەمەنی لە جەستە و وشکبوونەوەی.

ئەلدیعبی لە تویتێکدا لە تویتەر ئامۆژگاری کردووە کە شوێنی گونجاو و بڕی پێویستی ئاو لە کاتژمێرەکانی شەودایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی راهێنان لەکاتی بەڕۆژووبووندا ڕێژەی سوتاندنی کالۆری زیاد دەکات و بەم شێوەیە یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە چەوری زیادە و دابەزاندنی کێش.

Back to top button