ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان میکانیزمی دابەشکردنی مووچە تاووتوێ دەکات

((خۆر))

بڕیار درا مووچەی ئەو مانگە بە پێی میکانیزمی خۆگونجاندن لە گەڵ دۆخی دارایی لە زووترین کاتدا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/17 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانیسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و میکانیزمی دابەشکردنی مووچە تاوتوێ کرا.

سە‌بارە‌ت بە‌دابە‌ش كردنی مووچە‌، پاش ڕێککەوتن لە‌گە‌ڵ بە‌غدا و بە‌رچاوڕوونی زیاتر لە‌بارە‌ی دۆخی دارییھە‌رێم، بڕیاردرا مووچە بە پێی ئە‌و داھاتە‌ی كە‌ لە‌بە‌ر دە‌ستە‌ ، لە زووترین کاتدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشبکرێت. بۆ لەمەودواش ، پێویستە بە میکانیزمی خۆگونجاندن لە‌گە‌ڵ داھاتی مانگانە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانەمووچە لە کاتی گونجاودا دابەش بکرێت بە پشت بە‌ستن بە‌داھاتە‌كانی ھە‌رێم كە‌ داھاتی نە‌وتی و نا‌ نە‌وتی و ئە‌وبڕە‌ پارە‌یە‌ی كە‌ لە‌ بە‌غداوە‌ دێت بۆ ھە‌رێم، ھەموو مانگێک ڕێژەی مووچە بە پێی داھات دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی دۆخی تەندروستی و  ڕێکار و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتایکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کرا کە بەداخەوە ئێستا هەرێمی کوردستان، لە دۆخێکی مەترسیداردایە و ڕێژەیتووشبوون و گیان لە دەستدان لە بەرزبوونەوەدایە. بۆیە پێویستە هاووڵاتییان، پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وڕێنماییە تەندروستییەکان بن . ئاماژەش بەوە درا کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ، حکومەتی هەرێمیکوردستان ڕێکاری پێویستی گرتەبەر و توانی تا ئاستێکی باش، دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات کە بووە جێیدەستخۆشی و ستایشی خەڵک لە ناوخۆ و دەرەوە، بەڵام بەداخەوە پابەندنەبوون بە ڕێکار و ڕێنماییەکان، بووەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی بگاتە ئەم ئاستە مەترسیدارەی ئەمڕۆ. بۆیە له كاتێکدا دامودەزگاپەیوەندیدارەکانی حکومەت بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ، داوا لە هاووڵاتییانیشدەکەین لە پێناو پاراستنی خۆیان و کەسوکاریان ، پابەندبن و خۆیان بپارێزن .

Back to top button