ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ دان بە تاوانەکانی پەکەکە لە شنگالدا دەنێت

پەکەکە منداڵی خوار ١٨ ساڵی ڕفاندووە و کردوینەتە چەکدار

((خۆر))- هۆشیار عەلی

ڕاپۆرتێکی تایبەت سەبارەت بە ڕفاندنی منداڵانی ئێزیدی و تاوانەکانی پەکەکە لەشنگال ئاراستەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەکرێت و ئەنجوومەنەکە دان بە تاوانەکان و ڕفاندنی منداڵانی ئێزیدی لە شنگال دا دەنێت.
سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتیی ئێزدییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆمەڵكوژییەكان ئاشکرای دەکات کە لە دانیشتنی ژمارە ٤٥ی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤدا، راپۆرتێكی وردیان سەبارەت بە تاوان و پێشلكارییەكانی پەكەكە پێشكەشی ئەنجوومەكە كردووە.
حەسۆ هورمی، سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتیی ئێزدییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆمەڵكوژییەكان دەڵێت : “ئەو ڕاپۆرتە لەسەر داواكاریی خەڵكی ئێزدی پێشكەش كرا، كە بە بەڵگە و تۆماری دەنگی خێزانە ئێزدییەكان بوو و داوای منداڵەكانیان دەكرد، كە پەكەكە رفاندبوونی”.
هورمی ئاماژەیشی دا، دوای ناردنی ئەو ڕاپۆرتە، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ سەلماندی كەوا پەكەكە منداڵانی تەمەن كەمتر لە ١٨ دەڕفێنێت.

Back to top button