ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوای سزادانی تورکیا دەکەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکیان ئامادە کردوە و تیایدا داوای سزادانی تورکیا دەکەن.
لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری (ئێس٤٠٠) لەلایەن تورکیا، ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەک ئامادە دەکەن تیایدا داوای سزادانی تورکیا دەکەن لەبەرامەبەر کڕینی ئەو سیستەمە لە ڕوسیا.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوڕوپا داوای سزادانی تورکیایان کرد لەبەرامبەر پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و سنوور بەزاندن.
پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ تورکیا ڕووبەڕووی سزای وڵاتە ڕۆژئاواییەکان ببێتەوە، بەتایبەتی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە (ناتۆ ) .

Back to top button