ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ لەسەر قایمقامی قەزای قوشتەپە دەدات

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد: سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆبوونەوەیەکدا دەنگ لەسەر قایمقامی قەزای قوشتەپە دەدات و پەسەند دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ، دکتۆر عەلی ڕەشید، ڕایگەیاند: سبەی رۆژی چوار شەممە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کاتژێر 9:00ی بەیانی  کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات و تێیدا پاڵپشت بە نووسراوی پارێزگاری هەولێر ژمارە 11014 لە 13/8/2023 کاندید (بژار خدر عومەر) پێشنیازکراوە بۆ قایمقامی قەزای قوشتەپە، پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 4ی ساڵی 2015 بڕیاری پاڵاوتن و پەسەندکردنی قایمقام و بەرێوبەری ناحیە لە هەرێمی کوردستان.

دکتۆر عەلی ڕەشید گوتیشی: بڕیارە ناوی کاندید بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێت، دەنگی پێویست دێنێت، چونکە زۆرینەی ئەندامان دەنگ بەو کاندیدە دەدەن بۆ ئەوەی ببێتە قایمقامی قوشتەپە.

Back to top button