ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە کونسڵی ئیتاڵیا کرد

د. هێمن هەورامی پێشوازی لە کونسڵی گشتی ئیتاڵیا کرد و، پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و، جەختیان لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولاش کردەوە.

دووشه‌ممه‌، رێککەوتی ٢٠٢٣/٦/١٩، د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی له‌ میکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی ئیتاڵیای لە هەرێمی كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمى كوردستان و، پرسی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەى گشتی عێراقیان تاوتوێکرد.

د. هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنى خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌، ئەوەش وه‌ك یه‌كێ له‌ كۆڵه‌که‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پته‌وكردنی پایەكانی دیموكراسی و، پیاده‌كردنی مافی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان.

جێی باسە، پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوون.

Back to top button