ئەندامێکی لیژنەی فەتوا: پەکەکە دەیەوێت دۆخی کوردستان ئاڵۆز بکات

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەندامێکی لیژنەی فەتوای کوردستان لەبارەی کردەوەکانی ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و ئامانجەکانیان لەو کردەوە دەڵێت کە ئەو ڕێکخراوە دەیەوێت ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدات کەئەمەش ڕێگەپێدراو نیە.

عیرفان نه‌قشبه‌ندی پرۆفیسۆر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توا، راگه‌یاند، له‌ هه‌موو وڵاتێكدا پێویسته‌ هێزی نیشتمانی ڕۆڵی خۆی ببینێت، له‌ هیچ وڵاتێك ڕێگا نادرێت هێزی ده‌ره‌كی بچێته‌ ناو كاری هیچ وڵات یان هه‌رێمێك، هه‌رێمی كوردستانیش به‌و پێیه‌ی خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی دانپێدانراوه‌ له‌ ده‌ستووری عێراق، خاوه‌نی هێزی خۆیه‌تی كه‌ هاوپه‌یمانان رێزی لێ ده‌گرن.
ئه‌وه‌شی گوت، هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌ هه‌وڵی پاراستنی خاك و نیشتمانی كوردستانه‌ و بۆ گه‌یشتن به‌و ئارامییه‌ شه‌هید و خوێنی داوه‌، هه‌ر هێزێك به‌ هه‌ر جۆرێك خۆی پێشان بدات، به‌پێی یاسای وڵاتان و یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێپێنه‌دراوه‌، مه‌به‌ستیش لێی په‌كه‌كه‌یه‌، ڕوونیشی كرده‌وه‌، ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و كێشه‌ن به‌ ئاراسته‌ی تێكدانی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه‌ له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ كه‌ هه‌مووان به‌ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رقاڵن.
لای خۆیه‌وه‌ سلێمان عەبدولعەزیز ماموستای ئاینی لە دەڤەری برادۆست بە (( خۆر))ی ڕاگەیاند ” بەداخەوە بەهۆی گوێ پێ نەدانی پەکەکە بە بەرژەوەندی موسڵمانانی کورد سەدان کەس ئاوارە و دەربەدەر بوون لە ناوچەکەمان ، ئێمە هیچ کاتێک لەگەڵ توند وتیژیدا نین ، بەڵام هەرکەس و لایەنێک بیەوێت ئارامی کوردستان تێکبدات پێویستە جەزای خۆی وەربگرێت ، ئێمە پشتیوانی لە برایەتی نێوان هەمو کوردێک دەکەین بەڵام خودای گەورەش پشتگیری ئەو کەسانە ناکات کەلە هەوڵی بڵاوکردنەوەی فەسادن لەسەر زەوی “.

Back to top button