ئەندامێکی لێژنەی دارایی : گروپی واژۆچیەکان ڕێگرن لەبەردەم هاتنی مووچە

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق هۆکاری نەهاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریەکانی گرووپی واژووچیەکان دەگەرێنێتەوە بەهاوکاری لایەنە شیعەکانی دژە کورد.

ئیخلاس سه‌باح ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، ئه‌و په‌له‌مانتارانه‌ی كه‌ كاریان ده‌كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، ته‌نیا موزایه‌ده‌یان كردووه‌، چونكه‌ خۆیان ده‌زانن كه‌ پرسی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نایاساییه‌، هەروەها چەند زانیاریەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت ” من زانیاری وردم هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ په‌رله‌مانتاره‌ هه‌رخۆیان به‌ پیلانی پێشوه‌خته‌ بۆ دروستكردنی كێشه‌ بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان ئاماده‌ كردبوو، هه‌روه‌ك كاریان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌نه‌ ڕێككه‌وتن”.
باسی‌ له‌وه‌یش كرد كه‌ به‌غدا خۆی‌ له‌ ته‌نگژه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابوورییه‌ و ئه‌وه‌ی‌ بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كوردانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بانگه‌شه‌یه‌كی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ خۆیان ده‌كه‌ن.

Back to top button